وەزارەتی نەوتی عێراق: مانگی رابردوو رۆژانە ٩٩ بەرمیل نەوت بە هێڵی نەوتی جەیهان هەناردەکراوە

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، مانگی کانوونی یەکەمی رابردوو لە کێڵگە نەوتییەکانی باشوور و باکوور و ناوەڕاست زیاتر لە ١١٥ ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەمهێنراوە. 

لە راگەیەندراوێکدا عاسم جیهاد، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق تیشکی خستە سەر ئەوەی کە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو ١١٥ ملیۆن و ٥١٧ هەزار و ٩٧٤ بەرمیل نەوت لە کێڵگەکانی باکوور و باشوور و ناوەڕاست هەناردەکراوە.

هاوکات جیهاد رایگەیاندووە کە لە کێڵگە نەوتییەکانی باشوور و ناوەڕاست، ١١٢ ملیۆن و ٤٥٠ هەزار و ٣٦٧ بەرمیل نەوت بورهەم هێنراوە و هەرچی لەکێڵگەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق، ٣ ملیۆن و ٦٧ هەزار و ٦٠٧ بەرمیل نەوت بەرێگەی هێڵی بۆریی جەیهان هەناردەی دەرەوە کراوە.

لەلایەکی دیکەوە وتەبێژەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە لە باشوور رۆژانە ٣ هەزار و ٧٢٦ بەرمیل نەوت بەرهەمهێنراوە و لە باشوور و پارێزگاکانی هەرێـی کوردستانی عێراق ٩٩ بەرمیل بووە.

ناوبراو راشیگەیاندووە کە بڕی ٦ ملیار و ٩٩ ملیۆن و ٦٦٢ هەزار دۆلار داهاتی مانگی رابردوو بووە بەو پێیەش نرخی هەر بەرمیلێک نەوت، ٥٢.٨٠٣ دۆلار بووە.

بە بەراورد لەگەڵ مانگی تشرینی دووەم، ژمارەی هەناردەکراوی بەرمیل کەمی کردووە بەڵام بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت، ٧٥ هەزار و ٩٥٥ دۆلار کەمی کردووە.