روحانی: “ئه‌مریكا له‌ هه‌وڵی گه‌مارۆدانی ته‌واوه‌تیی ئێراندایه‌”

سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی رایگه‌یاند، ئه‌مریكا له‌ هه‌وڵی گه‌مارۆدانی ته‌واوه‌تیی ئێراندایه‌ له‌ڕێگای جه‌نگی ئابوورییه‌وه‌.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێك كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری ئێران بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، حەسەن روحانی له‌گه‌ڵ سكرتێری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی جیهادی ئیسلامیی فه‌ڵه‌ستین، زیاد ئەلنه‌خاله‌ كۆبووه‌ته‌وه‌ و تاوتوێی كێشه‌ی فه‌ڵه‌ستین و گوشاره‌كانی ئه‌مریكای كردووه‌.

سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی رایگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ به‌رامبه‌ر پیلانه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسرائیلدا مه‌حاڵ نییه‌ و ئێران له‌ میانی خه‌باتی 40 ساڵی رابردوودا ئه‌مه‌ی نیشانداوه‌ و وتی: “ئه‌مریكا له‌ هه‌وڵی گه‌مارۆدانی ته‌واوه‌تیی ئێراندایه‌ له‌ڕێگای جه‌نگی ئابوورییه‌وه‌. هیچ گومانم نییه‌ له‌م جه‌نگی ئابوورییه‌دا به‌سه‌ر دوژمناندا سه‌رده‌كه‌وین. گه‌له‌كه‌مان له‌م خه‌باتی خۆڕاگرییه‌دا، یه‌كگرتووه‌”.