خانوە زیادەڕۆکانی دەربەندیخان و پێنجوێن و سەید سەیدسادق تاپۆ دەکرێن



كەمال مستەفا، بەڕێوەبەری شارەوانیەکانی سلێمانی بە سایتی ژووری ڕاگەیاند” وەک شارەوانیەکانی سلێمانی توانیمان کاری تاپۆکردن بۆ ئەو خانوانە تەواوبکەین کە لە سنوری دووکان کرابونە سەر موڵکی شارەوانی و زیادەڕۆ بوون لەئێستادا تەواوبووە”.

ڕاشیگەیاند” تاپۆکردنی ئەو خانوانەی دروستکراون لە سەر موڵکی شارەوانی و زیادەڕۆی لەسەرکراوە بەردەوامی دەبێت لە ناوچەکانی سەید سادق و دەربەندیخان و پێنجوێن، وەک ئەوەی لەشارۆچکەی دوکان ئەنجامان داوە”.

ئاماژەی بەوەشدا بڕیاری تاپۆکردنی ئەو خانوانە بە فەرمانی ئەنجومەنی وەزیرانە ئێمەش جێبەجێی دەکەین.