داھاتەکەی”مادۆنا ” دەگاتە یەک ملیار دۆلار

گۆرانی بێژی پۆپی ئەمریکی مادۆنا، چووە لیستی خاوەن ملیارەکانەوەو بووە یەکەم گۆرانی بێژی پۆپ کە داھاتەکەی دەگاتە یەک ملیار دۆلار.
رۆژنامەی نیویۆرک پۆستی ئەمریکی بڵاویکردەوە، مادۆنای تەمەن ٥٤ ساڵ لە ئێستادا سامانەکەی یەک ملیار دۆلاری تێپەڕاندووەو بووە یەکەم گۆرانی بێژی ژن کە ناوی دەچێتە لیستی ملیاردێرەکانەوە.
ئەو رۆژنامەیە رونیشیکردەوە کە، داھاتی مادۆنا ساڵی رابردوو ٣٠٥ ملیۆن دۆلار زیادیکرد دوای دەرکردنی سیدییەک و ئەنجامدانی چەندین کۆنسێرت و ریکلام.
ھاوکات سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە، مادۆنا کۆی گشتی داھاتەکەی ٧٠٠ ملیۆن دۆلارە، بەڵام پێدەچێت یەک ملیار دۆلاری لە بانک دا ھەبێت.