ھەوڵ دەدرێت لەوەرزی ستاندا خانوە پلاستیکیەکان بەرھەمیان ھەبێت

ھەوڵ دەدرێت لەوەرزی ستاندا خانوە پلاستیکیەکان بەرھەمیان ھەبێت 

بۆزیاتر برەودان بە کەرتی کشتووکاڵی و ھەبونی بەرھەمە ھاوینەیکەن لەزستاندا دووڕێکەوتن لە گەڵ کۆمپانیا ئێرانیەکان واژۆ دەکرێت.

وەسفی خەلیل، ڕاوێژکاری کشتوکاڵی ژووری بازگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند:  ئێمە سە ردانی شاری قائم شەھرمان لە پاریزگای مازندەرانکرد و  لەگەڵ کومپانیای (الوند) بودروست کردنی ئامیری فینککەرەوە و گە رمکە رەوەی خانوی پلاستیکی و ھولی کیلگە پە لە وە ریە کان”.

ڕاشیگەیاند: لەدوای سەردانکردنەکە و پێدانی زانیاری لەسەر ئامێرەکان و چۆنێتی کارکردن بەو ئانێرانە بۆ بەرھەم ھێنانی بەرھەمە کشتوکاڵیەکان لە وەەرزە جیاوازەکاندا دوو ڕێکەوتن نامە ئە نجامدرا بەمەبە ستی بەرھەمھینانی سە وزە لە زستاندا لە خانوی پلاستیکی ھەروەھا بە کار ھینانی ئامیری گونجاو بو فینک کردن و گە رم کردنی کێڵگەپە لەوەریەکان”.

شاندەکە پێکھاتبون لە نوێنەری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلیمانی و چە ند بازرگانیک و نوێنەری کشتوکالی سلیمانی و کومەلەی کیلگە پەلە وە ریکان و کومە لە ی خانوی پلاستیکی لەشاری سلێمانی.