كۆمپانیایەکی ئەمریکی پرۆژەیەکی ئاژەڵداری لە سلێمانی دەکاتەوە


سەرۆکی ژوور و جێگرەکەی پێشوازیانکرد لە خاوەنی کۆمپانیایەکی ئەمریکی کە بۆ دانانی پرۆژەیەکی ئاژەڵداری سەردانی سلێمانیان کردبوو.


بەمەبەستی دامەزراندنی پرۆژەیەکی ئاژەڵداری و کوشتارگایەک بۆمەبەستی (گۆشت) سیروان محەمەد, سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و جێگری سەرۆک و ڕاوێژکاری کشتوکاڵی ژوور و بەشی پەیوەندیەکانی پێشوازیانکرد لە خاوەنی کۆمپانیای بلو نیکسز.


سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاندنوێنەری کۆمپانیای بلو نیکسز  سەردانیکردنین بەمەبەستی خستنەڕوی ئەو پرۆژەیەی کە دەیانەوێت لە سنوری پارێزگای سلێمانی ئەنجامی بدەن“.


ڕاشیگەیاندمارک دۆسک خاوەنی کۆمپانیاکە پێی ڕاگەیاندین کە دەیانەوێت لە ناوچەی بنگرد سەر بە قەزای دوکان پرۆژەیەکی گەورەی ئاژەڵداری بۆ گۆشت دروستبکەن لەگەڵ کوشتارگایەکی گەورەی ستانداری جیھانی کەتیایدا گۆشتی لێ بەرھەم دەھێندرێت بۆ تەواوی کوردستانی دەنێرن“.


ئاماژەی بەوەشدائەوان داوایان لە ئێمەکرد کە پشتیوانی لەو کارەیان بکەین و ھاوکاریانبین کە ئەو پرۆژەیە لەگەڵ خەڵکی ئەو ناوچەیە لەسەر ئەرکی خۆیان دروستدەکرێت و کاری تێدا دەکەن و سودی زۆری بۆ کوردستان دەبێت، ھەربۆیە پێمان ڕاگەیاندن کە پشتیوانیان دەبین و ھاوکاریان دەبین لەسەرخستنی پرۆژەکە، تابتواننین پرۆژەیەکی وەھا مۆدێرن لەسنوری پارێزگای سلێمانی بونی ھەبێت“.


سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی ئاماژەی بەوەشدا کۆمپانیاکە رەزامەندیان دەربڕیوە کە