ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی سەردانی پارێزگاری کرماشان دەکات


ژمارەیەک بازرگانی‌و خاوەنکاری سلێمانی لەسەردانەکەیاندا بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران سەردانی پارێزگاری کرماشانیان کردن و لەگەڵیدا کۆبونەوە، و لەنزیکەوە کیشەو گرفتی بازرگانان و شۆفێرانی مەرزی پەروێزخانیان پێگەیاند.

یاسین رەحیم، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و سەرۆکی شاندەکە بە ئامادەبوونی بەرپرسانی مەرزی پەروێزخان و سەرۆکی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی کرماشان و پارێزگار و ژمارەیەک لە بەرپرسانی ئەو پارێزگایە کۆبونەوە و لە نزیکەوە کێشەو گرفتەکانی دەروازەی پەرویزخان و شۆفێران و  بازرگانان تاوتوێ کرا.

سەرۆکی شاندی بازرگانانی سلێمانی رایگەیاند ”سەرجەم ئەو کێشەو گرفتانەی لەدیوی ئێرانی مەرزی پەروێزخان هەیە دەستنیشانمان کردوە و پێشەکەشی پارێزگاری کرماشانی دەکەین وەک سەرۆکی یەکەی کارگێری لەم شارە، هیوادارین بەدواداچون بۆ کێشەکان بکات بەزووترین کات و چارەسەری بکات.
لەکۆبونەوەکدا ئەحمەد کەلاری نوێنەرەی بازرگانانی گەرمیان و ئەندامی ئەنجومەنی کارگێری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی سەرجەم کێشەکانی بازرگانی لە مەرزی پەرویزخان گەیاندە پارێزگاری کرماشان و محەمەد ئەمین نوێنەری شۆڤێرانی مەرزی پەوێزخان سەرجەم کێشەکانی شۆفێرانی لە کۆبونەوەکەدا باس کرد.

لای خۆشیەوە هۆشنگ بازوند، رایگەیاند زۆر سپاسی خەڵکی سلێمانی دەکەین کە لە کاتی زەمینلەرزەکەدا زۆر هاوکاریان کردین،  خۆم لەنزیکەوە سەردانی مەزر پەورێزخان دەکەم و دەستور و رێنمای بە بەرسانی مەرزەکە دەدەم بۆ چارەسەر کردنی ئەو کیشەو گرفتانە، هەوڵی تەواو دەدەم کە کۆسپ و گرفتەکانی بەردەم گەشەکردنی بازرگانی لە نێوان ئێران و کوردستان لابەرم.