جوڵه‌ی بازرگانی و هاتوچۆی گەشتیاری لە مەرزی حاجی ئەمەران بەردەوامە

لەسەنتەری شارەدێی حاجی ئۆمەران بەفر کەوتووە، بەڕێوەبەری شارەدێی حاجی ئۆمەران رایگه‌یاند: جوڵه‌ی بازرگانی و هاتوچۆی گەشتیاری لە مەرزی حاجی ئەمەران بەردەوامە.

فەرزەنگ ئەحمەد، بەڕێوەبەری ناحیەی حاجی ئۆمەران راگەیاند: بەهۆی ئەو سەرماو سۆڵەیەی ناوچەکەی گرتۆتەوە، لەسەنتەری شارەدێی حاجی ئۆمەران بەفر کەوتووە، بەڵام ئەمە نەبۆتە گرفت لەبەردەم هاتووچۆی هاووڵاتیان و نزیک بە پێنج سانیمەتر بەفر باریوە.

سەبارەت بە هاتووچۆی گەشتیاری و بازرگانی لە سنووری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، بەڕێوەبەری شارەدێی حاجی ئۆمەران وتی: بزاوتی بازرگانی و هاموشۆی گەشتیاری لە مەرزی حاجی ئەمەران بەردەوامە و لەهەر حاڵەتێکی نەخوازراو یان بارینی بەفر و ئاستەنگ بۆ ڕێگا سەرەکییەکان و بواری هاتووچۆ، تیمەکانی ڕاماڵینی بەفر لە سنوورەکە لە ئامادەباشیدان.