جەنگی دراوە یاخود ململانێی بازرگانی؟

لەوە ناچێت شرۆڤەیەكی واقیعیانە هەبێت بۆ ئەوەی لەسەر ئەم گۆڕەپانەی جیهان روو دەدات: جەنگی دراوە یان نا: لایەنی گەورەی جیهانی هەن لە بنەڕەتدا بوونی جەنگێكی لەو جۆرە رەتدەكەنەوە، لایەنی تر بە هەمان قەبارەی ئەوان بەهانەی بوونی جەنگێكی وەها دەسەلمێنن. بەبێ ئەوەی بیرمان بچیت كە یەكەم تۆمەت كە دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمێركا ئاراستەی ژمارەیەك دەوڵەتی سەرەكی جیهان كرد بەوەی یاری بە دراوەكانیان دەكەن، بەتایبەتیش ناوی چین‌و ئەڵمانیاو فرەنسای هێنا. واتە لەم تۆمەتەدا هاوپەیمانەكانیشی لەگەڵ ئەوانیتردا كۆكردەوە.

جەنگی رەسمی گومرگی
گومانی تێدا نییە كە لەسەر گۆڕەپانی نێودەوڵەتی لەسەر ئاستی دراو لێرەو لەوێ جەنگێك بەڕێوەدەچێت. بێگومان ئامانجی هەموو ئەوە بۆ نیشاندانی وێنایەكی جوانی دراوەكەیانە بۆ ئەوەی رەنگدانەوەی ئیجابی لەسەر ئاستی هەناردەی دەوڵەتەكەیان ببێت. ئەم خاڵەی كۆتا زۆر گرنگە، بۆ چی؟ چەنكە شەڕی (رەسمی گومرگی) بۆ ئەوەی نەوترێ جەنگی رەسمی گومرگی، بە كردەوەو بە شێوەیەكی ئاشكرا لەسەر گۆڕەپانی جیهان بەڕێوەدەچێت، ئەمەش خێرایی بە كەوتنەوەی جەنگێكی گشتگیری بازرگانی داوە. ئەوروپییەكان، لەسەرووی هەموویانەوە، ئیمانوێل ماكرۆنی سەرۆكی فرەنسا، بەردەوام جەخت لە نەبوونی جەنگێكی لەو جۆرە دەكەنەوە.
ماكرۆن بەردەوام جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە كە ئارەزوی رووبەڕووبوونەوەی نێوان دۆلار و یۆرۆ ناكەن، دەوڵەتانی ئەندامی یۆرۆ ئامادە نین بەشداری لە جەنگێكی دراودا بكەن، چونكە ئەیانەوێ پێداگیری لەسەر گەشەپێدانی پەیوەندیی بازرگانی – ئابووریی هاوسەنگ لەگەڵ دەوڵەتانی تری جیهان دەكەن، بەتایبەتی دەوڵەتە زلهێزەكان، ئەوانەی كاریگەریی دیاریان لەسەر دروستكردنی بڕیاری ئابووری هەیە. زۆرجاریش مێركڵی راوێژكاری ئەڵمانیا ئەو تۆمەتانەی رەتكردۆتەوە بەوەی كە یاری بە بەهای دراوی یۆرۆ دەكەن، تاوەكو لێوەی هەناردە زیاتر بكەن. بەپشت بەستن بە پێداگیرییانە بێت، نەك هەر شتێك نییە ناوی جەنگی دراو بێت، بەڵكو هیچ نیەتێكیش نییە بۆ ئەوەی جەنگێكی لەو جۆرە بەهەر شێوەیەك لە شێوەكان دەست پێ بكرێت.

رێكخراوەیی دارایی ناوچەی یۆرۆ
لێرەدا جێی خۆیەتی ئاماژە بكرێت، بۆ ئەوەی ئیدارەی ئێستای ئەمێركا ماوەیەكە لەم بارەوە بێدەنگی هەڵبژاردوە، ئەگەر باس لەو جەنگە بازرگانییەش بكات كە وڵاتەكەی رووبەڕووی بۆتەوە. ئەگەر بڕوا بە قسەی گەورە بەرپرسانی ئەوروپا بكەین بەوەی جەنگی دراو بوونی نییەو هیچ نیەتیكیش نییە بۆ بەرپاكردنی، دەبێ چۆن تەماشای ئەو بزاوتە ئەوروپییە كۆنە – نوێیە بكەین كە كار بۆ جێگرەوە دۆلاری ئەمێركی لەسەر گۆڕەپانی جیهان دەیكەن؟ ئایا ئەو جێگرەوەیە یۆرۆی تێدایە؟ ناوچەی یۆرۆ مافی خۆیەتی لەم رووەوە كار بكات، چونكە ئەمە لە بەرژەوەندیی كۆی یەكێتیی ئەوروپایە. لەبەر ئەوە فرەنسا لەگەڵ ئەڵمانیا بە هەموو هیزێكیانەوە كار بۆ باشتركردنی بونیادی رێكخراوەیی دارایی ناوچەی یۆرۆ دەكەن، بۆ ئەوەی بكەونە سەر رێچكەی ئامانجە سەرەكییەكەیان، ئەویش ئەوەیە كە دۆلاری ئەمیركا تا دراوی سەرەكی جیهان نەبێت، بەتایبەتی كە دراوی تر هەیە لە رووی بەهاو ئاست و متمانەوە زۆر باشەو ئابووریی بەهێزیش پشتیوانیەتی. بێگومان ئەوروپییەكان ئارەزوی ئەوە دەكەن كە دراوەكەیان ببێتە ژمارە یەكی جیهان، بەڵام ئەم ئارەزووە كار و ریفۆرم د