وه‌زاره‌تی‌ كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی‌ پرۆژه‌ی “جیهانی‌ كار بناسه‌””” راده‌گه‌یه‌نێت

وه‌زاره‌تی‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ رایگه‌یاند هه‌ڵده‌ستێت به‌كردنه‌وه‌ی‌ خولی‌ (جیهانی‌ كار بناسه‌) بۆ ماوه‌ی‌ (8 تاكو 12) هه‌فته‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ ده‌رچووی‌ ئاماده‌یی پیشه‌یی‌ و په‌یمانگا ته‌كنیكیه‌كانن و بێكارن.
له‌راگه‌یه‌نراوێكدای وەزارەتەكەدا هاتووه‌
 بۆ پێشخستنی‌ تواناكانی‌ گه‌نجان له‌بواری‌ (كارسازی‌ و بنیادنانی‌ پڕۆژه‌ی‌ بچوك) وه‌زاره‌تی‌ كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی‌ رایده‌گه‌نێت ئه‌وانه‌ی‌ ئاره‌زووی‌ به‌شداربوون ده‌كه‌ن له‌ئێستاوه‌ ده‌توانن سه‌ردانی‌ بنكه‌كانی‌ به‌ركارخستن و ڕاهێنانی‌ پیشه‌یی‌ له‌ (هه‌ولێر – سلێمانی‌ – دهۆك– گه‌رمیان – سۆران) بكه‌ن بۆ ناونوسین و پڕكردنه‌وه‌ی‌ فۆڕم.
به‌ پێی ئاگاداریه‌كه‌ هه‌ر به‌شداربوویه‌ك خه‌رجی‌ رۆژانه‌ی‌ پێ ده‌درێت له‌ رۆژانی‌ خولدا.