بۆڵتۆن : ئامانجی ئەمریکا لە سزاکانی ئێران، زیان گەیاندن بە هاوپەیمانەکانی خۆی نییە

ئەمریکا بە شێوازی تاک لایەنە لە ڕێکەوتنی ناوەکی ئێران ناسراو بە “بەرجام” خۆی کشاندەوە و ڕژیمی ئێرانی بەوە تۆمەتبارکرد کە ناوچەکە و جیهانی خستووەتە مەترسییەوە. لەوەرزی بەهاری ئەمساڵدا قۆناغی یەکەمی سزاکانی بەسەرئێراندا سەپاند و قەراروایە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا قۆناغی دوویەمی سزاکان کە ئامانج لێی بە سفرگەیاندنی هەناردەکردنی نەوتی ئێرانە بەڕێوە بچێت.

بۆڵتۆن لە وتارێکدا کە لە رێکخراوی کۆمەڵگەی ئەلیکساندەرهامیڵتن لە واشنتۆن پێشکەشیکرد، باسی لەوەکرد،ئەمریکا دەیەوێت سەختترتن فشاربخاتە سەرڕژیمی ئێرانەوە ئەوەش لەڕێی سزا سەپاندن بەسەرهەناردەکانی نەوتیەوە، بەڵام نایەوێت زیان بە هاوپەیمان وهاوڕێکانی بگەیەنێت کە پشت بە نەوت دەبەستن.

ئاماژەی بەوەشکرد، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دەزانێت کە هەندێک وەڵات نزیکن لە ئێرانەوە ولەوانەیە نەتوانن بەیەکجاری وازلە کڕینی نەوتی ئێران بهێنن.

لە ڕێکەوتی ٤ تەشرینی یەکەم، قۆناغی دوویەمی سزاکانی ئەمریکا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە کە قەدەغەکردنی وەبەرهێنان لە کەرتی نەوت وگازی سروشتی وگەمارۆ خستنە سەرهەناردەى نەوتى ئەو وڵاتە، لەگەڵ ڕاگرتنی سەرجەم مامەڵە داراییەکان لەگەڵ بانکە و دامەزراوە داراییەکانی ئێراندا.