ئێران نەوت بەكۆمپانیا تایبەتەكان دەفرۆشێت

حكومەتی ئێرانی  نەوتی خاو بەچەند كۆمپانیایەكی تایبەت دەفرۆشێت  وەك بەرەنگاریبونەوەیەك لەبەرامبەر سزاكانی ئەمریكا.

سایتی مەعلوماتی سەر بەوەزارەتی نەوتی ئێران (شانا) بڵاویكردەوە،كە لەلایەن وڵاتەكەیەوە نەوتی خاو  چەند كۆمپانیایەكی تایبەت فرۆشراوە بۆ ئەوەی هەناردەبكرێتوەك بەرەنگاربونەوەیەك لەبەرامبەر سزاكانی ئەمریكا.

بەپێی هەمان سەرچاوە بڕی یەك ملیۆن بەرمیل نەوت خراوەتە بۆرسەوەو لەو بڕەش 280 هەزار بەرمیلی فرۆشراوە و نرخی یەك بەرمیل لەو نەوتە خاوەش بە 78.85 دۆلار  دانراوە، بێ ئەوەی ئەو سایتە ئاماژەی بە ناسنامەی لایەنی كڕیار كردبێت.