تاڵەبانی: هۆكاری كەمی پارەی لە بانكەكان درەنگ پەسەندكردنی بودجەی عیراقە

وەزیری دارایی و ئابوری هەرێم ئاشكرایدەكات،  هۆ كاری كەم بونی پارەی لە بانكەكانی هەرێم بۆ درەنگ پەسەند كردنی بودجەی حكومەتی عێراق دەگەڕێتەوە و نەناردنی پارەیە هەروەها دەڵێت “لەچەند رۆژی داهاتو پێشینەكان لە هەرێم دەست پێدەكەنەوە”.
بایز تاڵەبانی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم لەلێدوانێكی رۆژمامەوانیدا رایگەیاند”هۆكاری كەم بونەوەی پارە لە بانكەكانی هەرێم بۆ درەنگ پەسەند كردنی بودجەی حكومەتی عێراق دەگەڕێتەوە و نەناردنی پارەی  هەرێم لەبەغداوە ‌و رەوانەنەكردنی پارەی پرۆژە تازەكان و نە ناردنی شەست ملیار دینارەكەیە”.
وتیشی: ڕێنمایەكانی بودجەی ساڵی 2013 هەرێم دەرچوە بۆیە لە چەند رۆژی داهاتودا پێشینەكانی هاوسەرگیری و خانوبەرەو قەرزەكانی كشتوكاڵ و پیشەسازی دەست پێدەكەنەوە . 
ئاماژەی بەوەشكرد، لیژنەیەكی باڵای پێك هێناوە بۆ چارەسەر كردنی ئەو كێشەیە لەو مانگەدا كێشەی نەبونی پارە لە بانكەكان چارەسەر دەبیت.
لەكۆتایدا وتی: لەو فەرمانگانەی لیستی مووچەكانیان تەواو بووە كاتی وەرگرتنیان هاتووە و ئەو كاتەش كەوتۆتە ناو پشووی رەسمیەوە دەتوانن بەدواداچوون بكەن و موچەكانیان وەر بگرن.