به‌مه‌به‌ستی پێدانی قه‌رز، شاندێكی سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی گه‌یشتنه‌ میسر

به‌مه‌به‌ستی پێدانی قه‌رز، شاندێكی سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی  سه‌ردانی قاهیره‌یان كرد . 
ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه‌ شاندێكی سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تیبه‌سه‌رۆكایه‌تی مه‌سعود ئه‌حمه‌د به‌رێوه‌به‌ری به‌شی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست له‌ سندوقی ناوبراو گه‌یشتنه‌ میسر و بریاره‌ له‌ماوه‌ی دوو رۆژی داهاتوو له‌گه‌ڵ هیشام قه‌ندیل سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیرانی حكومه‌تی میسر كۆببنه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ پێدانی بری چوار ملیار و هه‌شتسه‌د ملیۆن دۆلار قه‌رز به‌ میسر به‌مه‌به‌ستی دووباره‌ بونیادنانه‌وه‌ی ژێرخانی ئاوه‌دانی .
ئەمەش لەكاتێكدایە میسر و سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی له‌مانگی تشرینی دووه‌می رابردوو رێكه‌وتنێكیان ئیمزاكرد بۆ پێدانی قه‌رز .