نرخى تمه‌ن به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو به‌رزبووه‌وه‌


پاش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ رێكه‌وتى 2 ى 10 ى 2018، نرخى تمه‌ن له‌ بازاڕه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو به‌رزبووه‌وه‌.

به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى له‌ بازاڕى ئاڵوگۆڕكردنى دراوى شارى سلێمانییه‌وه‌ بڵاوکراوەتەوە، له‌ ئێستادا كاتژمێر 1:25 ى پاش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ نرخى 100 هه‌زار تمه‌نى ئێرانى به‌رزبووه‌وه‌ بۆ 9 هه‌زار و 300 دینارى عێراقى.

هاوكات له‌ ئێستادا نرخى 100 دۆلارى ئه‌مه‌ریكى به‌رامبه‌ر به‌ یه‌ك ملیۆن و 290 هه‌زار تمه‌نى ئێرانییه‌.

به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى تمه‌ن له‌ بازاڕه‌كانى هه‌رێمى كوردستان پاش ئه‌وه‌دێت، هه‌فته‌ى رابردوو به‌هاى 100 هه‌زار تمه‌ن بۆ 7 هه‌زار دینارى عێراقى دابه‌زی بوو.