بەرزبونەوەی نرخی نەوت ژمارەیەكی پێوانەیی تۆماركرد

 
بەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا ژمارەیەكی پێوانەیی تۆماركرد و گەشتە زیاتر لە 85 دۆلار بۆ یەك بەرميل ئەمەش بە بەراورد بە چەند ساڵی ڕابردوو بێ وێنە بووە.

ئەمڕۆ نرخی نەوتی خاوی برنیت 85 دۆلار و پێنج سەنت ی تۆمار كرد ئەمەش بە كاریگەری قورس بوونی سزاكانی سەر ئێران كەم بونەوەی هەناردەی نەوتی خاوی ئەو وڵاتە .
نرخی ئێستای نەوت لە مانگی نۆڤەمبەری ساڵی 2014 ەوە بێ وێنە بووە و ژمارەیەكی پێوانەییە.

بەگوێرەی چاودێرانی ئابوری ئەگەر هەیە نرخی نەوت لەمساڵدا بگاتە ئاستی 90 بۆ 100 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك.