دەروازەیەکی تری بازرگانی لەنێوان کوردستان و تورکیا دەکرێتەوە


دەروازەیەکی تری بازرگانی لەنێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا دەکرێتەوە و کاتی کردنەوەکە ئاشکرا کرا.

عیرفان سلێمان، بەڕێوەبەری کۆمەڵگای سنووریی سەرزێڕێ ڕاگەیاندووە، دەروازەکە، کە تا ئێستا گەشتیاری بوو، گرنگییەکی زۆری بۆ هەردوو لایەنی کوردستان و تورکیا هەیە.

عیرفان سلێمان هەروەها رایگەیاند، بڕیارە لە سەرەتای ساڵی 2019، کۆمەڵگە سنوورییەکە بکرێت بە دەروازەیەکی بازرگانی.

کۆمەڵگای سنووریی سەرزێڕێ، لە ساڵی 2006 کراوەتەوە، کە سەر بە شارەدێی کانی ماسییە لە شارۆچکەی ئامێدی لە پارێزگای دھۆک و،زیاتر دەروازەیەکی گەشتیارییە.