دۆلار بۆ نزمترین ئاستی خۆی لە پێنج مانگی رابردوودا دابەزی


دۆلاری ئەمریکی لەدوای ئەو داکشانەی بەهۆی پرۆژە یاساکەی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ و پارتی کۆماریخوازەکانەوە تووشی هات، لەبەرامبەر رکابەرەکانیدا بۆ نزمترین ئاستی لەماوەی پێنج مانگی رابردوودا دابەزی.

نیشاندەری نێودەوڵەتی دۆلار کە ئەدای ئەو دراوە لەبەرامبەر هەریەک لە یورۆ، جونەیهی ئەستەرلینی، یەن، دۆلاری کەنەدی، کرۆنی سویدی و فرانگی سویسری دەپێوێت، ئاشکرایکردووە بە دابەزینی لەسەدا 0.7 بۆ ئاستی 98.86، دۆلاری ئەمریکی لە 11ی تشرینی دووەمەوە بۆ نزمترین ئاستی خۆی دابەزیوە.

لەلایەکی دیکەوە و لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یورۆ لەبەرامبەر دۆلاردا بە 1.0864 و جونەیهی ئەستەرلینی بەرامبەر بە دۆلار 1.2557 و دۆلار لەبەرامبەر یەندا بە 110.61 مامەڵەی پێوە دەکرێت.