پڕۆژه‌یه‌ک بۆ خزمه‌تی شاری سلێمانی له‌بواری جێبه‌جێکردندایه‌

ئه‌مڕۆ 26ی ئه‌یلولی 2018 وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی رایگه‌یاند، پرۆژه‌یه‌كی په‌ره‌پێدانی ئاو که‌ بڕی 3000 مه‌تر سێجا ئاو له‌سه‌عاتێكدا بۆ شاری  سلێمانی زیاد ده‌كات، له‌بواری جێبه‌جێکردندایه‌ و له‌ ئێستاشدا 75%ی كاره‌كانی پرۆژه‌كه‌ ته‌واو بووه‌.

ئامانج جه‌لال، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی یه‌کێتیئ راگه‌یاند،  پرۆژه‌كه‌ بریتییه‌ له‌ پرۆژه‌ی راكێشانی ئاوی دوكان-سلێمانی و بۆ په‌ره‌پێدانی ئاوه‌ كه‌ له‌ ئێستادا 75%ی كاره‌كانی ته‌واو بووه‌.

وتیشی “پرۆژه‌كه‌ ده‌توانێت  بڕی 3000 مه‌تر سێجا ئاو له‌سه‌عاتێكدا بۆ شاری  سلێمانی زیاد بكات و له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی خۆماڵیه‌وه‌ كاره‌كانی جێبه‌جێده‌كرێت و له‌ ئێستاشدا كاركردن له‌ پڕۆژه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌”.

ئامانج جه‌لال ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، پرۆژه‌كه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ بڕی 20 ملیار دیناری بۆ ته‌رخانكراوه‌ و بڕیاره‌ له‌ماوه‌ی 6 مانگی داهاتوودا ته‌واو ببێت.