ئەمریكا دڵنیایی دەداتە بازرگانان كە دۆخی ئێران كاریگەریی لەسەر هەرێم نابێت

كونسوڵی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان لە كۆبونەوەیەكیدا لەگەڵ ژمارەیەك بازرگان دڵنیایی دەدات، كە دۆخی خراپی ئێران كاریگەری لەسەر بازرگانی نێوان هەرێم و ئێران نابێت.

سیروان محەمەد، سەرۆكی ژووری بازرگانی پیشەسازی سلێمانی، بە رۆژنامەنوسانی رایگەیاند: لە كۆبونەوەیەكدا، كە دوێنێ‌ ئەنجامدراوە لەگەڵ كونسوڵی ئەمریكا لە هەرێم تاوتوێی بارودۆخەكە كراوەو دڵنیایی تەواویان پێدراوە، كە سنورەكانی نێوان هەرێم ‌و ئێران داناخرێت و ئاڵوگۆڕی بازرگانی بەردەوام دەبێت.