باڵوێزی توركیا: هیچ گۆڕانكارییەكمان لە سیستەمی ڤیز ابۆ هاووڵاتیانی عێراق نەکردوە

ئەمڕۆ چوارشەممە باڵوێزی توركیا لە بەغدا روونكردنەوەیەكی لەسەر هەواڵی هەڵگرتنی ڤیزای وڵاتەكەی لەسەر هاووڵاتیانی عێراق بڵاو كردەوە و رایگەیاند ئەم دەنگۆیە دروست كراوە و هیچ بنەمایەكی نیە.

فاتح یەڵدز باڵوێزی توركیا لە بەغدا لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) نووسیویەتی “چەند پرسیارێكم پێگەیشتووە لەبارەی گۆڕانی سیستەمی ڤیزای توركیا بۆ هاووڵاتیانی عێراق، لە راستیدا هیچ گۆڕانكارییەك لە ئارادا نیە، هەر كەسێك پێویستی بەڤیزا هەبێ، پێویستە وەكو جاران ڕێكارەكانی وەرگرتنی ڤیزا بگرێتەبەر”.

ئێوارەی دوێنێ ژمارەیەك میدیای عێراقی وایان بڵاو كردەوە گوایە حكوومەتی توركیا ڤیزای لەسەر هاووڵاتیانی عێراق هەڵگرتووە.