لەکۆریا پێشانگایەکی تایبەت بە ئۆتۆمبێل دەکرێتەوە و بازرگانانی سلێمانی دەتوانن بەشداربن

ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئاگاداری تەواوی ئەندامانی ژوور و بازرگانانی شاری سلێمانی دەکات لەپێشانگایەکی گەورەی تایبەت بە ئۆتۆمبێلی داھاتوو،  وڵاتی کۆریای باشور بەڕێوەدەچێت.

پێشانگای دیگۆی نێودەوڵەتی لە وڵاتی کۆریای باشور بەڕێوەدەچێت لە ١-٤ مانگی ١١ی ٢٠١٨ لە شاری دیگۆ بەرێوەدەچێت. 

پێشانگاکە تایبەتە بە ئۆتۆمبێلی داهاتوو وەک ئۆتۆمبێلی هایبریدی و ئۆتۆمبێلی ئەلیکترۆنی و کەرەستە سپێرەکانی.

ھەر بازرگانێک دەیەوێت بەشداری لەو پێشانگایە بکات دەتوانێت سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بکات بەشی پەیوەندیەکان.

دواکات بۆ ناونوسین ٩/١٠ .