دراوی ئێرانی و تورکی بەرەو ھەڵدێر

ھەروەک ئاشکرایە لە ماوەی ڕابردوو ھەردوو دراوی لیرەی تورکی و ڕیاڵی ئێرانی بەدەست دابەزینێکی گەورە لە بەھا و نرخی گۆڕینی بەرامبەر دۆلار و دراوی تری سەرەکی دەناڵێنێ.

ئەوە لە کاتێکدا کە قۆناغی یەکەمی سزاکانی ئەمریکا لەسەر ئێران چووە بواری جێبەجێکردن و لە لایەکی تریش واشنتۆن سزای بەسەر ئەنقەرەدا سەپاند ئەمەش لەسەر دۆسیەی دەستگیرکردنی قەشە ئەمریکیەکە لەلایەن تورکیادا بەمەشەوە لیرەی تورکی لەسەرەتایی ئەمساڵدا ٪ ٤۰ بەھای لەدەستدا.

تورکیاش لەلایەن خۆیەوە ھەستا بە بەرزکردنەوەی باجی گومرگی بەسەر ھەندێ ھاوردەکراوکانی ئەمریکا کە تیایدا ئەردۆغان باجی بە ڕێژەی ٪۱۲۰ لەسەر ئۆتۆمبێل و ٪ ۱٤۰ لەسەر خواردنەوە کحولیەکان و بە ڕێژەی ٪٦۰ بەسەر تووتن و بێجگە لەمەش زیادکردنی باج لەسەر کاڵای تری جوانکاری و برنج و خەڵوز، و ئەمەش وەک وەک وەڵامدانەوەی تورکیا بۆ ئەو ھەڕەشانەی کە ئیدارەی ئەمریکا لە سەر ئابووری تورکیا دەکات.

ئەمەش لەکاتێکدا ئەمریکا باجی لەسەر ھاوردەکانی تورکیا بەرزکردەوە لە نێوانیاندا ئاسن و ئەلەمنیۆم ئەمەش بووە ھۆکاری دابەزینی لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلار، لە ھەمان کاتدا ڕیالی ئێرانی نزیکی ٪٥۰ بەھاکەی لە دەستدا.

ھەروەھا نرخی گۆڕینی لیرەی تورکی ٦.۲۰۰۲ بۆ دۆلارێک نزمبوەوە کە بەھاکەی بەڕێژەی ٪ ٦.۲۸ داکشا ئەمەش دوای ئەوەی لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو نزمترین نرخی لەبەرامبەر دۆلار تۆمارکرد کە لە پێنج شەمی ڕابردوو ئاستی ٥.۸۱٥۰ لیرە بۆ دۆلارێک تۆمار کردبوو، لەبەرامبەر ئەوەشدا نرخی ڕیالی ئێرانی لە بازاڕی ڕەشدا بەبڕی زیاتر لە ۱۱۲ ھەزار داکشا بەرامبەر دۆلار ، لەکاتێکدا لە ئێستادا لە نێوان ۱۰۰ بۆ ۱۰۲ ھەزار ڕیاڵە بەرامبەر دۆلار.

لە لایەکی تر دوای بەرزبوونەوەیەکی کاتی لیرەی تورکی بەڕێژەی ٪٥ دابەزی، ئەمەش دوای ئەوەی ئەمریکا بەڵێنی سەپاندنی سزای زیاتری دا لەسەر تورکیا ئەویش دوای ئەوەی کە دادگای تورکیا ڕەتی کردەوە کە قەشە ئەمریکیەکە ئازاد بکات ، لە کاتێکدا ئەنقەرە بەڵێنی وەڵامدانەوەی ئەو سزایانەی ئەمریکا و گرتنە بەری ھەمان ڕێ و شوێنی دا بە ئەمریکا، ھەر ئەویش یەکێکە لەو ھۆکارانەی کە ناکۆکی دیبلۆماسی لەنێوان واشنتۆن و ئەنقەرە قوڵتر کردۆتەوە و لە لایەکی تریش ھەڵئاوسان لەتورکیا گەیشتە ٪۱٥ و لە بەرزبوونی بەردەوام دایە ، لە کاتیکدا ئابووری تورکیا چۆتە قۆناغی سستی ئابووری ، و لە ھەمان کاتیشدا ھەڵئاوسان لە کۆتایی مانگی ڕابردوو گەیشتە نزیکەی ٪۱۰.

ئەو مانگی ئۆکتۆبەرە بە ئاستەمترین دەبێ بۆ تورکیا و دامەزراوەکانی، کە تیایدا تورکیا لەسەریەتی سەنەداتی بیانی بە بڕی ۳.۸ ملیار دۆلار بگەڕێنێتەوە لەگەڵ بڕی سوو کە دەگاتە ۷٦۲ ملیۆن دۆلار ئەمەش لە کاتێکدا تورکیا ترسی توانای نەگەڕاندنەوەی ئەو بڕەی لێ نیشتۆتەوە.
لە کۆتایی ئەم ساڵەش کۆمپانیا تورکییەکان لەسەریانە بڕی ۱.۸ ملیار دۆلار سەنەدات بە دراوی قورس بگەڕێنێتەوە، لەلایەکی تریش بڕی ۱.۲٥ ملیا دۆلار لە سەنەداتی حکومی دەبێ بداتەوە، لەگەڵ ھەموو ئەمەشدا نیشتنەوەی ترس و دوودڵی وەبەرھێنەرەکان لە بازاری تازە دروست بوو و لە لایەکی تریش ئاستەمی توانای کۆمپانیا و بانکەکانی تورکیا بۆ گەڕاندنەوەی قەرزی دەرەکی کەڵەکە بووە.

ئەوەی سەیرە ھەردووک لە ئەنقەرە و تەھران پاڵپشتی ھەندێ کۆمەڵەی توندڕەو دەکەن کە مومارەسەی چالاکی چەکداری دەکەن لەناوچەکەدا.