نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان دابەزی

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان جارێكی تر دابەزینی بەخۆیەوە بینی، ئەوەش بەهۆی بەرز بوونەوەی ئاستی یەدەگی نەوتی ئەمریكی.

ناكۆكی نێوان ئەمریكاو چین لەسەر پرسی سەپاندنی باجەكان كاریگەری لەسەر بواری وەبەرهێنان و ئاڵوگۆڕی بازرگانی جیهانیش هەبووە، ئەوەش كاریگەری لەسەر نرخی نەوت هەیە.

بەپێی زانیارییەكان، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە (72.39) دۆلارو نرخی بەرمیلێك نەوتی خاویش بە (67.77) دۆلار مامەڵەی پێكراوە.