وەزارەتی سامانە سروشتیەكان داهاتی فۆشتنی نەوتی مانگی رابردوی بڵاوكردەوە

 
بەپێی راپۆرتێكی وەزارەتی سامانە سروشتیەكانی هەرێم لەبارەی بڕی نەوتی هەناردەكراوی مانگی رابردوو (ئایار)ی هەرێمەوە كە ئەمڕۆ 2016/6/2 بەزمانی ئینگلیزی بڵاوكراوەتەوە، تیایدا راگەیەنراوە: حكومەتی هەرێم مانگی ئایار بڕی 15 ملیۆن و 904 هەزارو 271 بەرمیل نەوتی لەڕێی بۆرییەوە بۆ بەندەری جیهان هەناردەكردوەو تێكڕای هەناردەكردنی رۆژانەش 513 هەزارو 41 بەرمیل بووەو لەماوەی ئەو مانگەشدا بەهۆی كێشەی تەكنیكيیەوە تەنها 4 سەعات هەناردەكردنی نەوت وەستاوە.
سامانە سروشتیەكانی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە كە لەبەندەری جیهان لەڕێی 18 كەشتیەوە بڕی 15 ملیۆن و 887 هەزارو 594 بەرمیل باركراوە، هاوكات لەڕێی 4 كەشتی تریشەوە بڕی 3 ملیۆن و 797 هەزارو 461 بەرمیل كە پێشتر پارەكەی وەرگیروە باركراوە.
لەبارەی داهاتی ئەو نەوتەی مانگی رابردو لەلایەن هەرێمەوە فرۆشراوە ئەوەی راگەیەنراوە:داهاتی نەوتی فرۆرشراوی مانگی ئایاری رابردوو كە خراوەتە سەر حسابی بانكی هەرێمی كوردستان بڕەكەی 390 ملیۆن و 748 هەزارو 957 دۆلار ەو لەو پارەیەش بڕی 75 ملیۆن و 262 هەزارو 856 دۆلار دراوەتە كۆمپانیاكانی بواری بەهەمهێنانی نەوت لەهەرێمی كوردستان و ئەوەی ماوەتەوە 315 ملیۆن و 486 هەزارو 101 دۆلار.