سیروان محەمەد: بازرگانی كردن لەگەڵ ئێران ئاساییە


توندكردنەوەی سزا ئابورییەكانی سەر كۆماری ئیسلامی ئێران لەلایەن ئەمریكاوە، كاریگەری لەسەر بازرگانی هەرێمی كوردستان دروستكردوە، بەشێك لەبازرگانەكانی سلێمانی باس لەوەدەكەن زۆرترین زیانیان بەركەوتوە لە دابەزینی نرخی تمەندا، نەبونی بانكیش بەكێشەیەیەكی دیكەی بەردەم كەرتی بازرگانی دادەنێن.

دابەزینی بەردەوامی نرخی تمەن، كاری لەسەر كەرتی بازرگانی هەرێمی كوردستان دروستكردوە.

بەشێك لە بازرگانانی هەرێمی كوردستان باس لەوەدەكەن بەهۆی دابەزینی نرخی تمەنەوە زیانیان بەركەوتووە‌و توشی گرفت بوون، لەگەڵ ئەوەشدا سیروان محەمەد، سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی دەڵێت بازرگانی كردن لەگەڵ ئێران ئاساییە.

تەنها دابەزینی نرخی تمەن نیە كێشەی دروستكردوە، نەبونی سستەمی بانكی وایكردوە بە بەردەوامی بازرگانانی لە هەرێمی كوردستان لەكێشەدابن ‌و لە ئێستاشدا كەرتی بازرگانی لە رۆژگاری خراپیدایە.