كارەبای سلێمانی نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكانی دیاركرد

كارەبای سلێمانی نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكانی بۆ مانگی تەمموز دیاركردو ئاماژە بۆئەوە دەكات نرخی ئەمپێرێك لەنێوان 16بۆ17.500 هەزارە دینارە .
سیروان محەمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان بۆمانگی تەموز بە 41.5 دیاریكراوە كە تێكرای كاركردنی مۆەلیدەكان لەنێوان٤٠٠ بۆ ٤٢٠ كاتژمێر كاریان كردوە، بۆیە نرخی ئەمپێرێك لە گەڕەكێك بۆ گەڕەكێكی تر جیاوازە”.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی وتیشی” واتە نرخی هەر ئەمپێرێك كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان بۆ مانگی تەمموز لە پارێزگای سلێمانی لە نێوان ١٦٥٠٠ بۆ ١٧٥٠٠ دینارە.”