وتاری سەرۆکی ژوور لەمەڕاسیمی ڕێزلێنان لە بازرگانان

وتاری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لە مەراسیمی ڕێزلێنان لەبازرگانان و پیشەسازان و وەبەرھێنەراندا کە لەماوەی ڕابردودا بەدەم داواکاری ژوورەوە ھاتون بۆ ھاوکاریکردنی ڕوداوەکانی لەماوەی ڕابردودا بەسەر گەلی کوردستاندا ھاتبوون.
 
 
میوانە بەڕێزەكان …
 
…. بەناوی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیەوە بەخێر ھاتنێکی گەرمتان دەکەین، بەخێربێن سەرچاومان…… بەڕێزان ژوورەکەمان وەک ڕێکخراوێکی ئابوری کەرتی تایبەت سەرەڕای جێبەجێکردنی کارەکانی لەبواری بازرگانی و پیشەسازی شارەکەماندا، ھەمیشە وەک ئەرکێکی ئاینی و نەتەوەی دەستی ھاوکاری و ھەمەئاھانگی درێژکردووە لەساتە وەختە سەختەکانی ژیانی ھەرێمەکەمان و شاری سلێمانی….. بەڕێزان لەساڵانی ڕابردودا ئەم ژوورە بەھاوکاری بەڕێزاتان کەلێرە ئامادەن و ھەموو ئەو بازرگان و پیشەساز و وەبەرھێنانەش کەدەرفەتی ئامادەبونیان نەبووە. توانیومانە پشتگیری مادی ھاووڵاتیان کورد بکەین لە ناوەوە و دەرەوەی ھەرێم، توانیمان ھاوکاریەکان بگەیەنینە خوشک و براکانمان لە باکوری کوردستان لەشاری وان دوای ئەوەی بەھۆکاری بومەلەرزە توشی ئاوارەی و بێ جێگەی بوون، توانیمان ھاوکاری ئاوارەکانی سوریا بکەین لەدوای ڕوداوی جەنگی ناوخۆی لەو وڵاتە، وە لەدوای شەڕی نەگریسی داعش بەردەوام ھاوکاریەکانمان گەیاندە ئاوارەکانی        ئەو ناوچانەی ئاگری شەڕ ھاوڵاتیانی ناچارکردبوو ڕوبکەنە ھەرێمی کوردستان، وەتوانیمان ھاوکاری ھێزەکانی پێشمەرگەو کەسوکاری شەھیدان و بریندارانی شەڕی داعش بکەین چونكە پاراستنی ئاسایشی كوردستان بە ئەركی سەرشانی خۆمان دەزانین و دەست لەناو دەست بووین و هاوكاربووین بۆ ئەو ئامانجە پیرۆزە .
 بەڕێزان ھەموو ئەو ھاوکاریانە کەم تازۆر بە ھیمەت و ھاوکاری ئێوەی بەڕێزتان کراوە، دەستخۆشیتان لێ دەکەین ھەڵوێستی برایەتی و مرۆڤ دۆستیتان بەرز ڕادەگرین ، ئەمڕۆ لەم مەراسیمەدا وەک وەفایەک بۆ ھەڵوێستتان پێمان خۆشبوو بڕوانامەی ڕێزلێنان ببەخشینە جەنابتان و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین….
بەڕێزان تێكڕای ئەو پارەو كۆمەكانەی كە لە بەڕێزتان وەرگیراوە نزیكەی 2 ملیار دینار بووە، لە ڕێگەی لیژنەی تایبەتی ژوورەكەمان و پارێزگای سلێمانی بە ئاگاداری یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان خەرجكراوە.
وەلێرەوە سوپاس و دەست خۆشی لەو بازرگان و پیشەسازو وەبەرهێنانەش دەكەین كە خۆیان ڕاستەوخۆ جیا لە ژووری بازرگانی هاوكاری هێزەكانی پێشمەرگەو ئاوەراكان و  حكومەتی هەرێمی كوردستانیان كردووە.  ڕێزو سوپاسمان هەیە بۆیان و  هەڵوێستی جوامێرانەیان بەرز دەنرخێنین.