ترانزێت بۆ پێنج مادەی سەرەکی لە مەرزی پەروێزخان دەکرێتەوە


بەڕێوەبەری خاڵی سنووریی پەروێزخان، ئاماژە بەوە دەدات، کە ترانزێت بۆ پێنج مادەی سەرەکی لە خاڵی سنووریی پەروێزخان دەکرێتەوە.

عەلی تۆفیق، بەڕێوەبەری خاڵی سنووریی پەروێزخان،  ڕاگەیاند: ”دوێنێ یەکشەممە 172018، بەڕێوەبەری خاڵی سنووریی پەروێزخان لە دیوی ئێران ئاگاداری کردینەوە، کە نووسراوی فەرمی لە گومرگی گشتییەوە کراوە، دەکرێ لە هەفتەی داهاتووەوە  وەک قۆناغی یەکەم دەست کراوە بێت ،بۆ پێنج مادەی سەرەکی، ئەوەش وەک لایەنی پراکتیکی بۆ ئەوەی بزانرێ سەرکەوتوو دەبێت”.

بەڕێوەبەری خاڵی سنووریی پەروێزخان، ئەوەشی خستە روو، کە زەمینەی ناوچەکە گونجاوە بەرامبەر کۆماری ئیسلامیی ئێران، هەروەها ئومێدەکانیش ئەوە بوون کە پەروێزخان ناوچەیەکی ئازادی تێدا دروست بکرێت، قەبارەی بازرگانی ببێتە جموجۆڵ لە ناوچەکەدا.

ئاشکراشی کرد، کە ئەو مادانەی ترانزێتیان بۆ کراوە، بریتین لە ئۆتۆمبێلی گەروە، ئۆتۆمبێلی بچووک، مادە لاستیکییەکان، برنج و مادەی دیکە”.

بەر لە دوو مانگ کۆنفرانسێک لەبارەی پەرەپێدانی ئابووری لەنێوان هەرێمی کوردستان و ئێران لە هەولێر ئەنجام درا، کە تێدا سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ وەزیری بازرگانی و پیشەسازی ئێران، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی عێراق بەشدارییان تێدا کرد.