شاندی بازرگانی سلێمانی سەردانی پارێزگاری قەزوین دەکەن و لەگەڵ پارێزگاری ئەو شارە کۆدەبنەوە


بەمەبەستی بەھێزکردنی پەیوەندیە بازرگانیەکانی نێوان پارێزگای سلێمانی و پارێزگای قەزوین شاندی بازرگانی سلێمانی لەگەڵ پارێزگار و بازرگانانی ئەوشارە کۆبونەوە.

لەکۆبونەوەکەدا یاسین ڕەحیم فەرەج سەرۆکی شاندی بازرگانانی سلێمانی ڕایگەیاند: سەردانکردنی شاندی بازرگانی سلێمانی بۆ پارێزگای قەزوین مەبەست لێی بەھێزکردنی پەیوەندیە بازرگانیەکان و پتەوکردنی کاری بازرگانیە لەنێوان ھەردولادا، کارکردنە بۆئەوەی پێکەوە ھاوکاری یەک بکەین و پرۆتۆکۆڵی لێکتێگەشتن و کارکردن پێکەوە واژۆ بکەین چوونکە شاری سلێمانی لەگەڵ زۆرێک لە پارێزگاکانی ئێران پرۆتۆکۆڵی لێک تێگەشتنی ھەیە.

لای خۆشیەوە عبدول محەمەد زاھدی پارێزگاری قەزوین ڕایگەیاند: زەمینەی ھاوکاری زۆرە لەنێوان ھەردولادا بۆ کارکردن و بەھێزکردنی پەیوەندیەکانمان.

ڕاشیگەیاند: لەپارێزگای قەزوین کارگەی گەورەی پێشەسازی و کشتوکاڵیمان زۆرە بۆیە دەتوانین لەنێوان ھەردوولادا کاربکەین کەمتمانەیەکی زۆرھەیە لەنێوان بازرگانی ھەردولادا ھەموو کارێک دەکەین بۆ ئەنجامدانی پرۆتۆکۆڵ لەنێوان ھەردولادا.

ڕاشیگەیاند: قەزوین لەڕوی کشتوکاڵیەوە توانایەکی گەورەی ھەیە زیاتر ١٢٩٠ جۆر بەرھەمان ھەیە لەپێش زۆر پارێزگای ترەوەین، وە زۆرێک لە مارکە گەورەکان لە پارێزگای قەزوین بەرھەم دێت کە لەئاستی ئیران ٪‏١ بەردەکەوێت بەڵام لە سەر ئاستی عێراق لە ٪‏٥ ھەناردەی بەرھەمەکانی بەردەکەوێت.

ئاغای کیژا وەرز سەرۆکی ژووری بازرگانی قەزوین لەکۆبونەوەکەدا ڕایگەیاند: بازارەکانی شاری سلێمانی زۆرتر ھەڵدەگرێت بۆ بەرھەمەکانی ئێمەوە وە ئەرکی ھەردوو ژووری بازرگانی سلێمانی و قەزوینە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، وە ژوورە بازرگانیەکان لە دنیادا ھەوڵدەدەن بۆ چارەسەرکردنی کێشە سیاسیەکانیش بەڵام کێشە ساسیەکان کاری بازرگانانی قورسترکردووە.

ئەوەشی ڕونکردەوە: پێویستە ھەموو بابەتە گومرگی و کێشەی بانکەکان و سەرافەکان پێکەوە چارەسەر بکەین تاپێکەوە بگەینە ئامانج.

جەختیکردەوە ژووری بازرگانی قەزوین لەگەڵ پارێزگای سلێمانی ئاڵوگۆری بازرگانی زۆری ھەیە بۆیە پارەیەکی زۆر خەرجدەکەین بۆ گواستنەوەی ئەمەش وایکردووە لەبری ئەو پارو زۆرەی بۆ گواستنەوە دەڕوات لەئێستادا بیرمان لەوە کردۆتەوە لەباتی ئەو خەرجیە زۆرە کارگەکانمان بھێنینە پارێزگای سلێمانی بەھاوکاری ژووری بازرگانی سلێمانی.

لەقەزوین ١٢٧ کۆمپانیا ھەیە کە بەرھەم دێنن و  بۆ ئەمساڵ بە بڕی زیاتر لە یەک ملۆن دۆلار ھەناردەیان دەبێت.