هەناردەی سنوورەكانی كرماشان بەرز بووەتەوە

بەڕێوەبەری گشتی گومرگی پارێزگای كرماشان ئاشكرای دەكات، لەسێ مانگی رابردوودا، هەناردەكاری لەسنوورەكانی كرماشانەوە بەرێژەی لەسەدا 25 زیادیكردووە.

خەلیل حەیدەری بەڕێوەبەری گشتی گومرگی پارێزگای كرماشان رایگەیاند، لە سێ‌ مانگی یەكەمی هەتاویدا بەبەهای  529 ملیۆن‌و 628 هەزار دۆلار كاڵا بەكێشی ملیۆنێك‌و  138 هەزار تۆن لەڕێگەی سنوورەكانی پارێزگای كرماشانەوە هەناردەی دەرەوە كراوە، ئەم ڕێژەیەش بەراورد بەهەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو لەڕووی بایەخەوە بەرێژەی لەسەدا 25‌و لەڕووی كێشەوە لەسەدا 5 گەشەی سەندووە.

وتیشی، لە 3 مانگی رابردوودا خاڵی گومرگی سۆمار پلەی یەكەمی هەناردەی ئێرانی بۆ عیراق هەبووە‌و لەسنووری پەروێزخانیشەوە بە بەهای 243 ملیۆن‌و385 هەزار دۆلار كاڵا هەناردەی هەرێمی كوردستان كراوە بەراورد بەهەمان ماوەی ساڵی رابردووش بەرێژەی لەسەدا 39 گەشەیكردووە.

ئەو بەرپرسەی پارێزگای كرماشان ڕاشیگەیاند، هەر لەو ماوەیەدا لەخاڵی سنوری شۆشمێوە بە بەهای  10 ملیۆن‌و 627 هەزار دۆلار كاڵا هەناردەی هەرێمی كوردستان كراوە.