بازرگانانی ئێران داوای بەھێزکردنی کاری ھاوبەش دەکەن لەگەڵ سلێمانی


لە سێ ھەمین ڕۆژی ٢٥ ھەمین پێشانگای نێودەوڵەتی تاران بۆ خۆراک و کشتوکاڵی کۆبونەوەی بازرگانانی سلێمانی و کۆماری ئیسلامی ئێران بەڕێوەچوو.

یاسین ڕەحیم فەرەج جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند: ڕۆژی ٧/١ لە سێ ھەمین ڕۆژی پێشانگای نێودەوڵەتی تاراندا شاندی بازرگانی سلێمانی و بازرگانانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەکۆبونەوەیەکدا گفتوگۆکرا دەربارەی چۆنیەتی کارکردن و بەھێزکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی.

ڕاشیگەیاند: لەکۆبونەوەکەدا بازرگانانی ئێران تەواوی ئەو مادانەی ھەیانە بۆ بازرگانانی سلێمانی نمایشکردوو شێوازی کارکردنیان پێکەوە لەنزیکەوە باسکرد تاچۆن بتوانن گرنگی بدەن بە بەھێزکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی وە ئەوکاڵا تازەنەی لە تاران ھەیە و نەگەشتۆتە کوردستان.

لەکۆبونەوەکەدا جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە کەپێویستە بازرگانان گرنگی بەوەبدەن کارگەکانیان بھێننە کوردستان تەنھا پشت بەوە نەبەستنکاڵاکانیان ھاوردەی کوردستان بکەن.

لەو کۆبونەوەیەدا بازرگانانی سلێمانی داوایان لە تەواوی کۆمپانیاکانی ئێرانکرد کە گرنگی بە کوالێتی مادەکانیان بدەن و ماددەی کوالێتی بەرز ڕەوانەی کوردستان بکەن.