لە سلێمانی نرخی كارەبای مۆلیدە ئەهلیەكان بۆ مانگی شەش دیاریكرا



ووتەبێژی بەرێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری كارەبای مۆلیدە ئەهلیەكان بۆ مانگی حوزەیران 38.5 دینار و خشتەی پێدانی كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان لە سنوری پارێزگای سلێمانی بۆ مانگی تەمموز ئاشكرا دەكات.

سیروان محەمەد، ووتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە، رایگەیاند:” نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان بۆمانگی حوزەیران بە 38.5 سی و هەشت دینار و نیوە كە تێكرای كاركردنی موەلیدەكان لەنێوان 270 بۆ 300 كاتژمێر كاریان كردوە.

هەروەها ووتیشی: نرخی ئەمپێرێك كارەبای مۆلیدە ئەهلیەكان لە نێوان 10 هەزار و 550 بۆ 11 هەزار و 500 دینار دەبێت، بەمەش نرخی ئەمپێڕێك لە گەرەكێك بۆ گەرەكێكی تر لەسەر بنەمای كاتژمێری كارپێكردنی مۆلیدەكان جیاوازە.

سەبارەت بە بەرنامەی كاركردنی موەلیدەكان بۆ مانكی حەوت، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی رونیكردەوە: لە مانگی حوزەیراندا رۆژانە بە كارەبای نیشتمانی و مۆلیدە ئەهلیەكان كارەبای 24 كاتژمێر بۆ هاوڵاتیان دابین دەكرێت، واتە هەركاتێك كارەبای نیشتمانی كوژایەوە پێویستە مۆلیدە ئەهلیەكان كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین بكەن.

هەروەها ووتیشی: پێویستە پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی 15 خولەك زیاتر بەسەر دابینكردنی كارەبای مۆلیدە تێنەپەرێت، بەپێچەوانەوە، سەرپێچیكار رووبەرووی یاسا دەكرێتەوە.

ئاماژەی بەوەش ەكرد: نرخی كارەبای یەكەكانی نیشتەجێبوون (سیتیەكان) كیلۆواتێك بە سێ سەد و سێ دینار و نیو دیاریكرا، بەڵام ئەگەر سیتیەكان وێستگەكانیان (11) كەیڤی بوو ئەوا (5) دینار و وێستگەكەی (33) كەیڤی بوو (10) دیناری بۆ زیاد دەكرێت.