شاندی بازگانی سلێمانی داوای باشکردنی کوالێتی ماددە خۆراکیەکان لە ئێران دەکات


لەدووھەمی ڕۆژی پێشانگای نویدەوڵەتی ئێراندا شاندی بازرگانانی سلێمانی لەگەڵ بەرپرسانی پەرەپێدانی بازرگانی و کشتوکاڵی ئێران کۆبونەوە و کێشەو گرفتە بازرگانیەکان باسکران.

مەحمود بازاڕی بەڕێوەبەری دامەزراوەی پەرەپێدانی بازرگانی و کشتوکاڵی ئێرانی ڕایگەیاند” ھەرێمی کوردستان باشترین ناوچەیە بۆ بازرگانی لەگەڵ ئێراندا ئەزمونێکی باشمان ھەیە لەبازرگانیدا لەگەڵیاندا ئەگۆڕانکاریانەی ڕویانداوە لەو ناوچەیە بۆتە ھۆکارێکی گرنگ بۆ پەیوەندی بازرگانیەکانمان”.

ڕاشیگەیاند” ستراتیژیەکی باشمان بۆدروستبووە بەھۆی پەیوەندیەکانمان ماوەی چەند ساڵێکە ئێمە توانیومانە رەونەقی بازرگانی باشتربکەین لە ناو ھەرێمی کوردستان، گەیشتن بەو ئامانجە گرنگی سەردانی ئەو جۆرە شاندە بازرگانیانەیە کە ساڵانە بەشدای لەپێشانگاکاندا دەکەن کە لەنێوان ھەردوولادا دەکرێت بەتایبەت لە کشتوکاڵی و خۆرایکدا کەگرنگی زۆری ھەیە”.

ئاماژەی بەوەشدان” ھیوا دارین ئەو شاندە بازرگانیە لەم پێشانگایەدا بەشدارن بتوانن گرێبەست واژۆ بکەن و پەیوەندیەکان زیاتر بکەن، کە توانیومانە بگەینە ئەو ئاستەی کە گەشەی بازرگانی دروستبێت بەھۆی سەردانی شاندە بازرگانیەکان دەمانەوێت لەم پێشانگایەوە ھەموو مادەکانمان و بەرھەمە کشتوکاڵیەکان ڕەوانەی ھەرێمی کوردستان بکەین”.

لای خۆشیەوە یاسین ڕەحیم فەرەج جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند” لەھەرێمی کوردستان و بەتایبەت شاری سلێمانی پەیوەندی بازرگانیمان دەگەڕێتەوە بۆ دوای ڕوخانی ڕژمی بەعس کە ئەو کات ئەو ڕژێمە دژی ھەردولامان بوو، بازرگانانی سلێمانی توانیان پەیوەندی بە بازرگانی بدەن و دەست بەکاری بازرگانی بکەن لەمەرزەکانی باشماخ و پەروێزخانەوە لەکاتێکدا خەڵکانی خواروی عێراق ئاشنا نەبون بە ماددە ئێرانیەکان بەڵام بازرگانانی کوردستان توانیان ئەو ماددانە بەرنە شارەکانی خواروی عێراق”.
ڕاشیگەیاند” ژووری بازرگانی سلێمانی یەکەم ژوور بووە کە پرۆتۆکی کارکردمان واژوو کردوە لەگەڵ لایەنی ئێرانی وەیەکەم ژوور بوین کە پێشانگای تایبەتمان بۆ کۆمپانیا ئێرانیەکان کردەوە لەشاری سلێمانی”.

ئاماژەی بەوەشدا” لەم پێشانگایەدا پێمان خۆشە بیروڕاش ئاڵوگۆڕبکەیەن تەنھا ئاڵوگۆڕی بازرگانی نەبێت، ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ ئێران ٪‏٨٥ بوو لەماوەی ڕابردوو لەگەڵ تورکیا ٪‏١١ بوو بەڵام ئێستا ئەو ڕێژەیە پێچەوانە بۆتەوە وە دەبێت لەو ھۆکارانە وردبینەوە بەتایبەت کۆماری ئیسلامی ئێران”.

داواشیکرد کۆمپانیا بازرگانیە ئێرانیەکان باشترین کوالێتی دروستبکەن و ھەر بازرگانێکی سلێمانیش داویکرد کە ماددەی کوالێتی نزم دروستبکەن و بیھێنن بۆ کوردستان کۆمپانیا ئێرانیەکان ڕێگەی پێنەدەن و بۆی دروست نەکەن.

ئەوشی ڕونکردەوە” ژووری بازرگانی سلێمانی تاکە ژوورە کە پێشانگای خۆی ھەیە وە دەتوانین پێشانگای تایبەت بە ئێران بکەینەوە چونکە لەکردنەوەی پێشانگادا پەیوەندی بەھێز دروست دەبێت”.
 
شاندی بازرگانانی سلێمانی بە سەرپەرشتی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەشداری کردووە لە ٢٥ ھەمین پێشانگای نێودەوڵەتی خۆراک و کشتوکاڵی لە تارانی پایتەختی ئێران.