شاندێکی بازرگانی سلێمانی گەشتنە کۆماری ئیسلامی ئێران

بەمەبەستی بەشداریکردن لە پێشانگای نێودەوڵەتی تاران شاندێکی بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەسەرپەرشتی ژووری بازرگانی گەشتنە شاری تاران.

یاسین ڕەحیم فەرەج جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و سەرۆکی شاندی بازرگانانی سلێمانی ڕایگەیاند: سەردانی ئێمە بۆ ووڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران بەمەبەستی بەشداریکردنە لەگەورەترین پێشانگای نێودەوڵەتی ئەو ووڵاتە کە ساڵانە دەکرێتەوە و نمایشی کاڵاکانی کۆمپانیاکان دەکرێت و بەرھەمە نوێکانیان دەخرێتەڕوو.

ڕاشیگەیاند: پێشانگاکە لەبوارەکانی خۆراکی و کشتوکاڵی و ئامیرەکانی بەرھەمھێنانی کاڵا و پێداویستیەکانە، تا پیشانی بەشداربوان بدرێت و بتواندرێت لەوڕێگەیەوە کاری ھاوبەشی نوێی بازرگانی بکرێت.

كۆماری ئیسلامی ئێرانی ساڵانە پێشانگای نێودەوڵەتی خۆی بۆ بەرھەمە ناوخۆیەکان و کۆمپانیا جیھانیەکان دەکاتەوە کە بەشداری بکەن و کاڵاکان و بەرھەمە نوێکانیان دەخەنەڕوو.

شاندی بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەووڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران بەشداری دەکەن کەزیاتر لە ٢٠ کۆمپانیای خۆراکی و کشتوکاڵی لەو گەشتە بازرگانیەدا بەشدارن.