جارێكی تر به‌ھای تمه‌ن له‌به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مریكی دابه‌زینی به‌خۆوه‌بینی.
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه، دوابه‌دوای ئاماده‌بوونی حه‌سه‌ن روحانی سه‌رۆكی ئێران له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی شورای وڵاته‌كه‌ی بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی ره‌وشی ئابوری ئێران، به‌ھای تمه‌ن دابه‌زی و نرخی 100 دۆلاری ئه‌مریكی به‌رامبه‌ر به ملیۆنێك و 110 ھه‌زار تمه‌ن بووه.
له‌گه‌ڵ سه‌پاندنی سزای نوێ به‌سه‌ر تاران‌دا، نرخی دراوی ئه‌و وڵاته دووچاری داكشان ھات و قه‌یرانێكی نوێی ئابوری له‌و وڵاته‌دا دروستكرد، ھاوكات حكومه‌تی ئێران چه‌ندین رێوشوێنی گرته‌به‌ر بۆ تێپه‌ڕاندنی ره‌وشه‌كه.