جارێکی دیکە نرخی نەوت دابەزی


ئەمرۆ سێشەممە 5ی حوزەیرانی 2018 نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان رووی لە دابەزین كرد، بەڵام هێشتا هەر بەرمیلێك لە سەروو 75 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەكرێت.

بەیانی ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوت لە جۆری برێنت بە 75 دۆلار و 43 سەنتە، لە كاتێكدا بەیانی دوێنێ بە 76 دۆلار و 45 سەنت بوو.

هاوكات لە ئێستادا نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكی لە بازاڕەكانی جیهان بە 65 دۆلار و 7 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت، لەكاتێكدا بەیانی دوێنێ بە 65 دۆلار و 78 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرا.