سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەشداری پێشەنگایەک کرد لە وڵاتی ھیندستان

ژمارەیەک   لە خاوەنکاران و بازرگانی بواری خۆراک بە سەرۆکایەتی سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەشداری پێشەنگایەکی بواری خۆراکیان کرد لە وڵاتی ھیندستان.

سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند: وڵاتی ھیندستان یەکێکە لە وڵاتانەی کە ساڵەنە بڕێکی زۆر کاڵا و شتومەکی خۆراکی بۆ زۆربەی وڵاتانی جیھان ھەناردە دەکات، لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان چەندین کاڵا و شتومەکی ھیندی بوونی ھەیە، وەکو برنج و جۆرە جیاوازەکانی بەھارات”.

ئاماژەی بەوەشدا، پێشانگاکە زەمینەیەکی لە بار بوو بۆ لە نزیکەوە یەکتر ناسینی خاوەنکاران و کۆمپانیاکانی ھیندستان و ھەرێمی کوردستان، چەندین کاڵا و شتومەکی کوالێتی  بەرز لە پێشانگاکەدا نمایش کرا بوو.