“ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و ئێران زیادیكردوە”

شارەزایەكی ئابوری عیراق پێی وایە بەردەوامی سزا ئابوریەكانی سەر ئێران هۆكاربووە لە بەرزكردنەوەی قەبارەی ئاڵوگۆری بازرگانی نێوان هەردوو ووڵات.
لەتیف عەبدولسالم عەگیلی ڕایگەیاند:بەردەوامی ئەو سزایانەی لەلایەن خۆرئاواوە بەسەر ئێراندا سەپێندراوە  حكومەتی تارانی ناچاركردوە بۆ دەستخستنی دراوە گرانبەهاكان بەنرخێكی هەرزانتر كاڵاو شمەكەكانی هەناردەی ووڵاتانی دراوسێی بكات و ئەوەش لە بەرژەوەندی عیراقدایە بەوەی پێویستیەكی زۆری بە بەرهەمی هاوردەكراو هەیەو ناتوانێت پشت بە بەرهەمی ناوخۆیی ببەستێت  ئاماژەی بەوەشدا  داخستنی سنورەكان لەگەڵ سوریاو ناكۆكیەكانی لەگەڵ توركیادا هۆكاربووە  بۆئەوەی ئێران برێكی زیاتر لە كاڵاو شمەكی خۆی هەناردەی عیراق بكات و بەدەر لەوەش ئاسانكاری هاتوچۆو بوونی سنورێكی جوگرافی فراوانیش هۆكارێكی دیكەی ئەو زیادە بازرگانیە بوون.