وەزارەتی تەندروستی، هاوردەكردنی گۆشت و شیرەمەنیەكان لە میسر و فەرەنساوە بۆ هەرێم قەدەغە دەكات

بەپێی بڕیارێكی دەستەی راوێژكاری سەلامەتی خۆراك-ی سەربە وەزارەتی تەندروستی هەرێم،كە بە ژمارە 179 دەرچوە و ئاراستەی سەرجەم مەرزەكان و لایەنە پەیوەندیدارەكان و بەڕێوەبەرایەتیە تەندروستیەكانی هەرێم كراوە و، وێنەیەكی دەست سایتی ژوری بازرگانی وپیشەسازی سلێمانی كەوتەوە،تێیدا هاتوە.
1-هاوردەكردنی گۆشتی سور لە فەرەسا و هەمو ئەو وڵاتانەی كە نەخۆشی شێتی مانگا(bse) یان تێدایە قەدەغەیە
2-رێگە دەدرێت بە هاوردەكردنی شیرەمەنی و بەروبومی گۆشت لەو وڵاتانەی نەخۆشی(شمالنبورگ) یان تێدایە،بەمەرجێك لەبەر هۆی تر قەدەغە نەكرابێت.
3-هەربازرگانێك یان كۆمپانیایەك كە خۆراك هاوردەی عێراق دەكات،دەبێت نوسراوێك لە لایەنی پەوەندیداری وەزارەتی تەندروستی بێنێت كە تێیدا بشتگیری بكات كە هاوردەكارەكە كۆگایەكی گونجاوی هەیە بۆ ئەوجۆرە بەرهەمەی دەیهێنێت،ئەو بەڵگەیەش دەبێت لە خاڵی سنوری و بازگەكان داوا بكرێت
4-هاوردەكردنی گۆشتی حوشتر و مانگا و مەر و بزن بە ەمو شێوەكانی ساردكراو و بەستو قتوش بۆ عێراق قەدەغەیە لەبەر هەبونی نەخۆشی شەلكە ودەم كولی(fmd) (تەبەقە)
5-هاودەكردنی بەرهەمە شیریەكان بۆ عێراق قەدەغەیە بەهۆی هەبونی نەخۆشی شەلكە ودەم كولی(fmd) تێیدا.