نرخی زێڕ لە بازاڕەکاندا جێگیرە

نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیھاندا، بە ١٣١٤.١ دۆلار جێگربوو و مامەڵەی پێوەکرا.

جێگیربوونی نرخی زێڕ لە بازاڕەکاندا، ھاوکاتە لەگەڵ دابەزینی نرخی دۆلار و بوونی مەترسی لە بارەی بەرزبوونەوەی ئاستی گرژییە سیاسییەکان لە ناوچەکەدا.

بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بڕیاری کۆتایی لەبارەی رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێراندا بدات کە رەنگە ئەو بڕیارە کاریگەری لەسەر بازاڕەکانی نەوت و زێڕ دروست بکات.

بەھای دۆلار لە بەرامبەر شەش دراو بە رێژەی ٠.٠٢ لە سەدا بۆ ئاستی ٩٢.٥٩ دابەزی.

لە کاتژمێر ٠٦:٥٥ نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکاندا، بە ١٣١٤.١ دۆلار جێگیربوو و مامەڵەی پێوەکرا.

ھاوکات نرخی یەک ئۆنسە زیو لە بازاڕەکاندا بەرزبوویەوە و بە ١٦.٥٢ دۆلار مامەڵەی پێوە کرا، ھەروەھا نرخی یەک ئۆنسە پلاتینیش بەرزبوویەوە و بە ٩١٢.٠٣ دۆلار مامەڵەی پێوە کرا.