نرخی خۆراک لەمانگی ئایاردا بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی

 
 
نرخی خۆراک لەمانگی ئایاردا بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی و گەیشتە نزمترین ئاست لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا.
 
پێشبینی دەکرێت بەرھەمی دانەویڵە لە جیھاندا بگاتە سەرووی ٢ ملیار و و ٥٠٠ ملیۆن تۆن.رێکخراوی “فاو”ی سەر بەنەتەوەیەکگرتووەکان لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاند، بەبەراورد لەگەڵ مانگی نیسانی پێشووتردا، نرخی خۆراک لەمانگی ئایار بەرێژەی ١.٤% دابەزیوە و گەیشتۆتە نزمترین ئاست لەدوای مانگی ئەیلولی ساڵی ٢٠٠٩دا .
 
شارەزایان پێیان وایە ھۆکاری دابەزینی نرخی خۆراک دەگەڕێتەوە بۆ داشکانی نرخی نەوت و زیادبوونی ئاستی بەرھەم ھێنانی خۆراک لە جیھاندا و بەپێی ئامارەکانی رێکخراوی فاو نرخی خۆراک لە مانگی نیسانی ساڵی ٢٠١٤ ەوە بەردەوام دابەزیوە و بە بەراورد لە گەڵ مانگی ئایاری ساڵی ٢٠١٤دا ، نرخی خۆراک بە رێژەی ٢٢% داشکاوە.
 
بەیاننامەکەی فاو پێشبینی ئەوەش دەکات بەرھەمی دانەویڵەی جیھان لەوەرزی چاندنی ساڵی ٢٠١٥ – ٢٠١٦ بگاتە ٢ ملیار ٥٠٩ ملیۆن تۆن، ھەروەھا بەرھەمی گەنم بۆ ٧٢٣ ملیۆن تۆن زیاد بکات و بەرھەمی دانەویڵە لە وڵاتانی ئەفریقیا و ئەمریکای باکوور بگەنە ئاستێکی پێوانەیی.