عێراق لە هاوردەکردنی کەلوپەلی جوانکاری یەکەمی وڵاتانی عەرەبییە


ژووری بازرگانی عەرەبی – بەرازیلی ئەمڕۆ یه‌ك شەممە رایگەیاند ” لە سالی ٢٠١٧ عێراق یەکەمی وڵاتانی عەرەبی بووە لە هاوردەکردنی کەلوپەلی جوانکاری و بۆن کە لە بەرازیلەوە هاوردەی دەکات”.

لە بەیاننامەیەکی ژووری بازرگانیدا هاتووە ” ئەمینداری گشتی و سەرۆکی تەنفیزی ژووری بازرگانی میشێل چەلەبی رایگەیاندوە، عێراق لە هاوردەکردنی بۆن و ماکیاج و کەلوپەلی جوانکاریدا یەکەمی وڵاتانی عەرەبی بووە لەکاتێکدا ئیمارات و سعودیە لە پلەی سێیەم و چوارەمی لیستەکەدان”.

جێی باسە لەم چەند ساڵەی رابردوودا، هاوڵاتیانی عێراق بەگشتی و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی بەرێژەیەکی بەرچاو روویان لە کڕین و بەکارهێنانی کەلوپەلی جوانکاری کردووە.