“ئەمرۆ دواین رۆژی فیستیڤاڵەكە دەبێت” بە وێنە.. فیستیڤاڵی ئابوری (كۆماری ئیسلامی ئێران-ئەسفەهان) لە شاری سلێمانی

بە مەبەستی ناساندنی پیشەسازی و كاری دەستی شاری ئەسفەهان و پتەوكردنی پەیوەندیە ئابوریەكانی نێوان شاری سلێمانی و ئەسفەهانی ئێران،رۆژی 19-2-2013  كاتژمێر 5:00 سەر لە ئێوارە،لە ئۆتێل “های كریست” لەسەر رێگای بەكرەجۆی شاری سلێمانی فیستیڤاڵیئابوری (كۆماری ئیسلامی ئێران-ئەسفەهان) بەڕێوەدەچێو.
سەرەتایی كردنەوەی فیستیڤاڵەكە بە خوێندنەوە چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز دەستی پێكرد و دواتر راپۆرتێكی ڤیدیۆی دەربارەی شاری ئەسفەهان و گرنگی ئەو شارە لەروی بازرگانی و پیشەسازیەوە كە بە  هەشتەمین شاری پیشەسازی دادەنرێت لە جیهاندا نمایش كرا،دواتریش وتاری ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەلایەن یاسن رەحیم فەرەج، جێگری یەكەمی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیەوە خوێنرایەوە و لە وتارەكەیدا فەرەج باسی لە گرنگی پەیوەندیە بازرگانی و پیشەسازیەكانی نێوان هەرێم و ئێران بە گشتی  و شاری ئەسفەهان بە تایبەتی كرد، لە بەشێكی تری وتارەكەشیدا ئەوەی خستەرو كە ئەوان وەك ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی  پشتگیری هەر جۆرە پەیوەندیەكی ئابوری دەكەن كە سود بە هەرێم بە گشتی و شاری سلێمانی بە تایبەتی بگەیەنێت، یاسن رەحیم  جەختی لە گرنگی كوالیتی كۆنترۆڵ كردەوە و داواشی لە وەفدی ئێران كرد كە ئەوانیش لای خۆیانەوە رێگری بكەن لە هەر جۆرە كاڵایەكی نەشیاو تاوەكو نەیەتە هەرێمی كوردستانەوە
   دواتریش وتاری هەریەكە لە ژوری بازرگانی ئەسفەهان و پارێزگاری سلێمانی پێشكەش كرا
هەر لە فیستیڤاڵەكەدا نمایشی تیپی میوزیكی فۆلكلۆری كرمانشان پێشكەشكرا و دواتریش وتاری یەكێتی ژورەكانی بازرگانی و پیشەسازی كوردستان پێشكەش كرا،هاوكات سكرتێری ژورە بازرگانیەكانی عێراق-ئێران و دواتریش راوێژكاری مام جەلال بۆ كاروباری بازرگانی  و  ماهان گروپ و كۆمپانیای پیشتازان وتاری خۆیان پێشكەش كرد  و لە كۆتایشدا نمایشی فۆلكلۆری بەرێوەبەرایەتی رۆشنبیری سلێمانی پێشكەشی ئامادە بوان كرا
بە گشتیش وتارەكان لە چورارچێوەی گرنگی پەیوەندیە بازرگانی و پیشەسازیەكانی نێوان ئەسفەهان و سلێمانیدا خۆیدەبینیەوە لەگەڵ زەمینەسازی حكومەتی هەردولا بۆ فراوانكردنی پەیوەندیە ئابوریەكان
رۆژی دوەمی فیستیڤاڵەكەش بۆ ناساندنی كۆمپانیا ناوخۆیی و جیهانیەكان تەرخانكرا ،هاوكاتیش فەرمان غەریب بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی سلێمانی وتارێكی پێشكەش كرد و تێیدا وانیاری و رێنمایەكانی وەبەرهێنانی بۆ ئامادەبوان رونكردەوە
داواتریش جێگری یەكێتی بەڵێندەرانی كوردستان لە وتارێكدا چۆنێتی پێدانی تەندر-ی بۆ بازرگانان و پیشەسازان رونكردەوە
هەر لە فیستڤاڵەكەدا لەلایەن ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەن و ستافی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیەوە گفتوگۆیەكی لێكتێگەشتن بۆ بازرگانانی هەردولا رێكخرا.