خاوی برێنت بە ٧١،٠٩ دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە

لە مامەڵەکانی ئەمڕۆ پێنجشەممەدا، نرخی خاوی برێنت بە ھۆی دەرنەکەوتنی کاریگەرییەکانی قۆناغی دووەمی ئەو سزاییانەی کە ئەمریکا بەسەر ئێراندا سەپاندوویەتی، ناجێگرە و لە ھەڵکشان و دابەزیندایە.

لەئێستادا بازاڕەکانی جیھان لە چاوەڕانی ئەوەدان کە دامەزراوە نەوتییەکان و کۆمپانیاکانی گواستنەوەی نەوت، راپۆرتی خۆیان لەبارەی کاریگەری سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بە تایبەتیش لە کەرتی ھەناردەکردنی نەوتی ئێران بۆ دەرەوە، بڵاوبکەنەوە.

رۆژی دووشەممەی رابردوو، قۆناغی دووەمی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران کە سێکتەرەکانی نەوت، بانک و پیشەسازی دەگرێتەوە چووە واری جێبەجێکردنەوە،

لای خۆیەوە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندبوو، ھەریەکە لە وڵاتانی تورکیا، چین، ھیندستان، ئیتاڵیا، کۆریای باشوور، ژاپۆن، تایوان و یۆنان بە شێوەیەکی کاتی لەو سزایانەی کە بەسەر ئێراندا سەپێندراوە، بەخشراون.

دوێنێ چوارشەممە فەرمانگەی وزەی ئەمریکا بڵاویکردبوویەوە کە لە ھەفتەی رابردوودا، نەوتی عەمبارکراویان بە پێنج ملیۆن و ٧٨ ھەزار بەرمیل زیادی کردووە.

لە کاتژمێر ٠٦:٣١ نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا، بەرزبوویەوە و بە ٧٢،٠٩ دۆلار مامەڵەی پێکراوە.

بە ھەمان شێوە نرخی یەک بەرمیل خاوی ئەمریکا لە بازاڕەکاندا، بەرزبوونەوەی تۆمار کرد و بە ٦١ دۆلار و ٨٠ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.