سلێمانی: بەبەشداری زیاتر لە ١٢٠ کۆمپانیا فستیڤاڵی بەھار دەستیپێکرد

بەمەبەستی ھاوکاریکردنی ھاوڵاتیان و فەرمانبەران لەشاری سلێمانی فستیڤاڵی بەھار بۆ ھەرزانکردنی نرخ لەپێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی کرایەوە کە بڕیارە ١٠ ڕۆژ بەردەوامبێت.

سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەلێدوانێکدا ڕایگەیاندکۆمپانیاى اطلس الاصیل بەھاوکاری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەسەرپەرشتی پارێزگاری سلێمانی ڕۆژی سێ شەممە ٥/١ لەناوبینای پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی لە تاسڵوجە(فیستیڤاڵى بەهار) بۆ ھەرزانکردنی نرخ کردەوە“.

ڕاشیگەیاندلەم فستیڤاڵە زیاتر لە ١٢٠ کۆمپانیای ناوخۆی و نوێنەری کۆمپانیاکانی ووڵاتانی دراوسێ و ئەوروپی بەشداریانکردووە و کاڵاکانیان نمایش دەکەن و دەیفرۆشن وە نرخیان ھەرزانکردووە و داشکاندنیان بۆسەرجەم کاڵاکان کردووە“.

فستیڤاڵی بەھار بۆ داشکاندنی نرخی کەلوپەلی کۆمپانیاکانە وەک ھاوکاریکردنی ھاوڵاتیان و فەرمانبەران لەپێشوازیکردن لەمانگی ڕەمەزان.