شاندێكى پارێزگاى سلێمانى سه‌ردانى ده‌سته‌ى ده‌روازه سنورييهكانى عێراقى كرد، له‌و سه‌ردانه‌دا تاوتوێى ئامادهكارييهكانى راده‌ستكردنى ده‌روازه سنورييهكان كرا.
عه‌قيد محه‌مه‌د شوهيلى وته‌بێژى فه‌رمى ده‌سته‌ى ده‌روازه سنورييهكانى عێراق، له به‌ياننامه‌يه‌كدا ده‌ڵێت، شاندێكى پارێزگاى سلێمانى به‌سه‌رۆكايه‌تى هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگارى سلێمانى سه‌ردانى ده‌سته‌يان كرد.
ده‌شڵێت، له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ كازم عقابى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌روازه سنورييهكان، تاوتوێى ئامادهكارييهكانى حكومه‌تى هه‌رێم كرا بۆ راده‌ستكردنى ده‌روازه‌ى فڕۆكه‌خانه‌كانى هه‌ولێر و سلێمانى و ده‌روازه‌كانى تر‌ى هه‌رێم كرا، به حكومه‌تى ناوه‌ندى.