چاودێریکردنی فەرمانبەر لەکاتی کارکردن دەبێتە هۆی بەدەستهێنانی بەرهەمی باش




زۆرکەس پێیانوایە کاتێک بەڕێوەبەرەکەیان لەکاتی کارکردندا چاودێرییان دەکات توانای کارکردنیان نامێنیت و بەرهەمیان کەم دەبێت، بەڵام توێژینەوەیەکی ئەمریکی ئەم بۆچوونە پێچەوانە دەکاتەوە.

بەپێی توێژینەوەیەکی ئەمەریکی لە ڕۆژنامەی “تەلەگرافی” بەریتانی بڵاوکراوەتەوە، توێژەران لە زانکۆی جۆنس هۆپکینز لە نوێترین توێژینەوەیاندا، ئاشکرای دەکەن کاریگەریی چاودێریکردنی کارمەند لەکاتی کارکردندا، دەبێتە هۆی بەدەستهێنانی بەرهەمی باش.

ئەم توێژینەوەیەش ئەو بیروبۆچونانە رەتدەکاتەوە کە پێیانوایە لە کاتی کارکردندا کەسێک سەیریان دەکات توانای کارکردنیان نامێنێت و بەرهەمیان کەمدەبێت، یان باش نابێت.

بەڵام ئەم توێژینەوەیە هەموو ئەو بۆچوونانە رەتدەکاتەوە و ئاشکرای دەکات کە چاودێریکردنی کارمەندەکان لە کاتی کارکردندا هۆکارێکە بۆئەوەی کارمەند بە باشی کارەکانی بکات و بەرهەمی باشتر بێت.

توێژەران لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ ٢٠ کەسدا کرد کە داوایان لێکردن ئەم دووجۆرە یارییە ڤیدیۆیە”Nintendo Wii” و”Xbox Kinect” جارێک لە بەردەم خەڵکیدا و جارێکیش بەتەنها ئەنجام بدەن.

توێژەران لە ڕێگەی وێنەی شەپۆلی موگناتیسییەوە چاودێریی چالاکیی مێشکی بەشداربووەکانیان کرد لە هەردوو بارودۆخەکەدا، گەیشتنە ئەو ئەنجامەی چالاکیی کەسەکان کاتێک چاودێری دەکرێن بەشێوەیەکی مامناوەند لە سەدا پێنج باشتربوون لە یارییە ڤیدیۆکاندا،  بەشێوەیەکی گشتی لە سەدا ٢٠ باشتربوون، بەڵام لە هەردوو بارودۆخەکەدا “مامناوەند و گشتی” کاتێک لە ژێر چاودێریدا نەبون باش نەبوون.