بەهەوڵی ژووری بازرگانی کاتی کارکردنی کۆمپانیاکان بەڕۆژ دەبێت


بەمەبەستی دابەشکردنی خۆراک و پێداویستیە تەندروستیەکان بۆ گەیشتن بە مارکێتەکان کۆمپانیاکانی خۆراک و پاکەرەوە و تەندروستی، دەتوانن بەڕۆژ کارەکانیان ئەنجام بدەن.

سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند، لەدوای بڕیاری کارکردنی کۆمپانیاکانی خۆراک لە کاتژمێر ٨ ئێوارە بۆ ٦ بەیانی، نیگەرانی لای خاوەن کۆمپانیاکان دروستکرد، پاش گفتوگۆکردنی لیژنەی خۆراک لەپارێزگای سلێمانی کەلەهێڵی گەرم پێک هاتووە بەردەوام لەکاتی هەبونی هەر کێشەیەکی خۆراکدا بڕیاری خێرا دەدەن، لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی لەبارەی نیگەرانیەکانی بازرگان لەبەرامبەر ئەو کاتەی دیاریکراوە بۆ سەردانیکردنی مارکێتەکان و بردنی خۆراک بۆیان لە کاتژمێر ٨ شەو بۆ ٦ بەیانی، دوای داواکری ئێمە بە کەمتر لە چەند کاتژمێرێتک پارێزگاری سلێمانی بڕیاریدا کۆمپانیاکان وەک ڕۆژانی پێشتر کارەکانیان ئەنجام بدەن.

واتا هەموو کۆمپانیاکان دەتوانن ئۆتۆمبێلی بارهەڵگرەکانیان کە خۆراک دەبات بۆ مارکێتەکان بەڕۆژ کاربکەن بەو مەرجەی مۆڵەتی ڕێگەپێدانیان بۆ کرابێت لەلایەن ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و قائیمقامێتی سلێمانی.

ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی داوا لەتەواوی کۆمپانیاکان دەکات تەنها کار بەو مۆڵەتە دەکرێت کە ژووری بازرگانی لەگەڵ قائیمقامێتی سلێمانی دەیدات بەئۆتۆمبێلە کان بۆگواستنەوەی کاڵاکان.