بڕیاری قەدەغەکردنی ھاوردەکردنی خەیار دەرچوو

حکومەتی عێراقی بڕیارێکی لەبەرژەوەندی جوتیارانی خانوی پلاستیکی دەرکردوه‌ ھاوردەکردنی خەیارقەدەغە دەکات.


عەتا محەمەد نوێنەری عەلوەی سلێمانی ڕایگەیاند” بەبڕیارێکی فەرمی حکومەتی عێراقی بەھەمو شێوەیەک ھاوردەکردنی   خه‌یار بۆ عێراق قەدەغەکردووە”


ڕاشیگەیاند “ئه‌م بڕیارە بۆ جوتیارانی خانوی پلاستیکی زۆر گرنگەو دەبێتە ھۆکارێکی باش بۆ کردنەوەی بازاڕی خه‌یاری جوتیارانی كوردستان و ساغکردنەوەی بەرھەمەکانیان”.


ئاماژەی بەوەشدا ساڵانە لە ھەرێمی کوردستاندا جوتیاران بەرھەمێکی زۆی خەیار بەرھەم دەھێنن بەشی ناوخۆی کوردستان  ده‌كات بەزیادەوە.